راکان جبووری ناو و وێنەی بەربژێرەکانی لە کەرکووک بڵاوکردەوە

18-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

راکان جبووری، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک، ناو و وێنەی بەربژێرەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەو پارێزگایە بڵاوکردەوە؛ کوڕەکەی و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگا بەربژێرن.
 
پێنجشەممە 18ی ئەیلوولی 2025، راکان جبووری، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک، لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ناو و وێنەی بەربژێرەکانی لە کەرکووک بڵاوکردەوە.
 
لیستی هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک 24 بەربژێری هەیە، لەکاتێکدا پشکی پارێزگاکە لە پەرلەمانی عێراق 12 کورسییە.
 
قوتیبە جبووری، کوڕی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە، یەکێکە لە بەربژێرەکان کە جێگەی باوکى گرتووەتەوە دوای دوورخستنەوەی راکان جبوورى لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە.
 
ئەحمەد عەبدولواحید حەمدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، خالید مەفەرەجی و تاهیر عەبدوڵا سامی عاسی، دوو کەسایەتیی دیاری سوننەی کەرکووک بەربژێری نێو لیستەکەن.
 
ژمارەی ڕیزبەندیی بەربژێرەکان لەو وێنانەدا کە راکان جبووری بڵاوی کردوونەتەوە، دیاری نەکراوە. حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی رۆژنامەڤانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەگەر ژمارە لەسەر وێنەکانی بەربژێرەکان نەبێت بەگوێرەی ڕێنماییەکان بە بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن هەژمار ناکرێت."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە