رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید لەسەر سکاڵای کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بە بڕیاری دادگا دەستگیرکراوە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید لەلایەن ئێمە و بە بڕیاری دادگا و بەپێی ماددەی 433 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات، مەلا هەڵۆ لەسەر سکاڵای کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی دەستگیرکراوە، ئەمەش دوای ئەوەی دادگا کەیسەکەی جووڵاندووە و دواتر دەستگیرکراوە.
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی لەسەر "ناوزڕاندن"ی کۆمەڵەکەیان لەلایەن مەلا هەڵۆوە سکاڵایان تۆمارکردووە و دواتر دادگا لێپێچینەوەی لەگەڵ کردووە و ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگا لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ