رووداو دیجیتاڵ
دابەشکردنی بەنزینی حکومی بە نرخی 750 دینار دەستپێدەکاتەوە و لە هەفتەی داهاتووەوە پڕۆسەکە بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە. ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر رایگەیاند لە نزیکەی 40 وێستگە دابەشدەکرێت.
رۆژی سێشەممە، 31ـی ئاداری 2026، جەنگی مەجید، لە ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رۆژی پێنجشەممە، 2ـی نیسان، دابەشکردنی بەنزینی حکومی دەستپێدەکاتەوە. هەرچەندە لە بەیانییەوە ئامادەکارییەکان دەستپێدەکەن، بەڵام پێنجشەممە بە تەواوی دابەشکردنەکە دەستپێدەکات."
لەبارەی ژمارەی ئەو وێستگانەی بەنزینە 750 دینارییەکەیان لێ دابەش دەکرێت، جەنگی مەجید ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا تەنیا لە 15 وێستگە دابەش دەکرێت، بەڵام "لە هەفتەی داهاتووەوە دۆخەکە بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە و دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بۆ 40 وێستگە زیاد دەکرێت."
لە هەرێمی كوردستان سێ جۆر بەنزین هەیە. گرانترینی سوپەرە، كە لیتری نزیكەی 1250دینارە و دواتریش موحەسەن دێت كە لیتری 1100 دینار و هەرزانترینیشیان نۆرماڵە كە لیتری بە950 دینارە.
جگە لە ناوخۆ و عێراق، پێشتریش بەنزین لە ئێرانەوە دەهات، بەڵام لەو کاتەوەی جەنگی ئێران – ئەمریكا- ئیسرائیل هەیە هاوردەكردنی راگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ