رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تەنیا ئەمشەو نزیکەی 10 درۆن لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندراون.
رۆژی سێشەممە، 31ـی ئاداری 2026، سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تەنیا ئەمشەو لە ماوەی کاژێرێکدا بە نزیکەی 10 درۆن هێرشکراوەتە سەر پارێزگاکەمان."
ئەو سەرچاوەیە بە رووداوی گوت: "هەموو هێرشەکان بە درۆن بوون و هەمووشیان تێکشکێندراون."
بەپێی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دەستپێکی جەنگی ناوچەکەوە تاوەکو ئەمشەو سێشەممە، نزیکەی 531 درۆن و مووشەک ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون.
ئەم ئامارانە نیشانی دەدەن، هەرێمی کوردستان لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا یەکێک بووە لەو ناوچانەی کە زۆرترین هێرشی کراوەتە سەر، ئەمەش لە کاتێکدایە کە جەنگی نێوان هاوپەیمانیی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران لە 28ـی شوباتەوە بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ