رووداو دیجیتاڵ
رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ ناساندنی مێژووی بۆکان و گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاریی شارەکە رێکخرا. تێیدا باس لە گرنگی شوێنەواری مێژوویی قەڵایچی بۆ گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری کرا.
قەڵایچی، شوێنەوارێکی مێژوویی شاری بۆکانە. مێژوووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا و سەردەمی ماناییەکان. بەرپرسان و خەمخۆرانی کولتووریی شارەکە هەوڵدەدەن، شوێنەوارەکە لە لیستی شوێنەوارە جیهانییەکانی یونسکۆ تۆمار بکەن.
لە رێورەسمەکەدا ژمارەیەک وێنە و فیلمی تایبەت بە بۆکان پێشکەشکران کە ژیان و میراتی مادی و مەعنەوی خەڵکی بۆکان، سرووشتی ناوچەکە و هونەری رەسەنی ناوچەکە پێشان دەدەن.
لە کۆتایی رێورەسمەکەدا خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی ژمارەیەک لێکۆڵینڤان، شوێنەوارناس و کەسایەتیی کولتووریی شارەکە کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ