رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە سێ سایلۆی نوێ لە هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانیی جووتیاران و هەڵگرتنی دانەوێڵە دروست بکرێن. بریکاری وەزارەتی بازرگانی دەڵێ، سایلۆکەی هەڵەبجە 80%ـی کارەکانی تەواو کراوە.
سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سێ سایلۆی نوێ لە هەڵەبجە، کۆیە و زاخۆ دروست دەکرێن."
بە گوتەی سەروەر هاواری، سایلۆکەی هەڵەبجە زۆرینەی تەواو کراوە؛ لەبارەی سایلۆکانی دیکەشەوە گوتی: "سایلۆی زاخۆ لە تەندەریندایە و سایلۆی کۆیەش کاروباری کارگێڕی دەستیپێکردووە."
بە گوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەم کابینەیەی حکومەتدا "4 سایلۆی نوێ بە گوژمەی 84 ملیار دینار دروست کراون و توانای کۆگاکردنی 160 هەزار تۆن گەنمیان هەیە."
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لە دروستکردنی بازاڕ بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی جووتیاران و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک "هەنگاوی گەورە"ـی ناوە و بەردەوامیش دەبێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ