رووداو دیجیتاڵ
تانکەرێکی سووتەمەنی لە سنووری زاخۆ ئاگری گرت. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە.
رۆژی شەممە 18-11-2023، رائید جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تیمەکانیان لە رووداوی سووتانی تانکەرێک لە گوندی دێرەبوون ئاگادارکراونەتەوە و دەستبەجێ رۆیشتوون و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
جەمال هەسن گوتی، لە رووداوەکەدا بەشێکی ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو حەوت هەزار و 546 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون؛ لەو رووداوانەدا 317 هاووڵاتی لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە لە سووتان رزگارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ