رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و خۆشحاڵییان دەربڕی بە "سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان". هەردوولا دووپاتیان کردووەتەوە، "پێویستە هەمووان پابەندی نەگۆڕە نیشتمانییەکان بن."
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18-11-2025 لە دهۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد.
لە کۆبوونەوەیاندا، هەردوولا خۆشحاڵییان بە "سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان" ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دۆخی سیاسی و پێداویستییەکانی قۆناخی داهاتوویان تاوتوێ کرد. بەپێێ راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش و هەماهەنگی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بۆ قۆناخی داهاتووی وڵات."
هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی، هه‌ردوولا جەختیان لەسەر پابەندی بە دەستوور کردووەتەوە وه‌ک بنه‌مایه‌کی سەرەکی بۆ پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گەرەنتیکردنی مافی هاووڵاتییان.
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیان کرده‌وه، "پێویسته هه‌مووان پابەندی نەگۆڕە نیشتمانییه‌کان بن بۆ پاراستنی سەقامگیری، دیموکراسی، بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و وەڵامدانەوەی خواستەکانی گەلی عێراق به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ