نێچیرڤان بارزانی و فایەق زێدان لە دهۆک کۆبوونەوە

18-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە و جەختی لە گرنگیی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە گەرەنتیکردنی سەقامگیریی یاسایی و سیاسی کردەوە.
 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18-11-2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک پێشوازیی لە دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقی فیدراڵ کرد.
 
لە کۆبوونه‌وه‌یاندا، وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێداوە، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌ گرنگیی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە گەرەنتیکردنی سەقامگیریی یاسایی و سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی وڵات کردووەتەوە.
 
لای خۆیەوە، دادوەر فایەق زێدان داکۆکیی له‌ بەردەوامیی دەسەڵاتی دادوەری لە کارکردن بە بێلایەنی و سەربەخۆیی، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی کردووەتەوە، ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێدراوە.
 
 
سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ وڵات، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە