پارتی: دەستوەردان و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبووڵکراو نییە و هێڵی سوورە

18-11-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "دەستوەردان لە ئاکامی هەڵبژاردن، بە تایبەتی کۆتاکان و گۆڕینی ئاکام و ئەنجامەکان[ی هەڵبژاردن]. بەهیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە و بەهێڵی سووری دادەنێین." 

رۆژی سێشەممە، 18ی تشرینی دووەمی 2025 مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و باس لە "هەواڵێک" دەکەن کە هەوڵی "دەستوەردان و گۆڕین"ـی ئەنجامی هەڵبژاردن دەدرێت.
 
لە راگەیێندراوەکەدا مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە کردووە کە "هەڵبژاردن لە کەشێکی دیموکراسی و شەفافانە ئەنجامدرا، لیست و قەوارە سیاسییەكان و کاندیدی كۆتاكان بەگوێرەی یاسا بەركارەكان و رێنماییەكان بەشدارییان كرد. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوای ئەنجامدانی رێكارە یاساییەكان ئەنجامی كۆتایی بەشێوەیەكی فەرمی راگەیاند."
 
"ئێستاش لێرە و لەوێ گوێبیست دەبین كە هەواڵێك هەیە بۆ دەستوەردان لە ئاكامی هەڵبژارد، بەتایبەتی كۆتاكان و گۆڕینی ئاكام و ئەنجامەکان." لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.
 
مەکتەبی سیاسی هۆشداری دەدات و دەڵێت: "بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان و گۆڕینی ئاكامەكانی هەڵبژاردن بە گشتی و كۆتاكان بەتایبەتی قبوڵكراو نییە و، بە هێڵی سووری دادەنێین."
 
بەگوێرەی ئەو پەیامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی: "لە ئەگەری دەستوەردان و گۆڕانكاری لە ئەنجامە راگەیێندراوەکان لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەڵوێستی سیاسیی جیدیمان دەبێت."
 
دەقی راگەیێندراوەکە: 
 
راگەیێندراوێک لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
 
هاووڵاتییانی بەڕێز...
 
هەروەكو ئاگادارن پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە رێكەوتی (11ـی11ـی 2025) لە كەش و هەوایەكی دیموكراسییانە و ئازادانە و بە رێكوپێكی و شەفافانە ئەنجامدرا و، لیست و قەوارە سیاسییەكان و کاندیدی كۆتاكان بەگوێرەی یاسا بەركارەكان و رێنماییەكان بەشدارییان كرد. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوای ئەنجامدانی رێكارە یاساییەكان ئەنجامی كۆتایی بەشێوەیەكی فەرمی راگەیاند. 
 
ئێستاش لێرە و لەوێ گوێبیست دەبین كە هەواڵێك هەیە بۆ دەستوەردان لە ئاكامی هەڵبژاردن، بەتایبەتی كۆتاكان و گۆڕینی ئاكام و ئەنجامەکان! ئێمە لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنین، کە بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان و گۆڕینی ئاكامەكانی هەڵبژاردن بە گشتی و كۆتاكان بەتایبەتی قبوڵكراو نییە و، بە هێڵی سووری دادەنێین. لە ئەگەری دەستوەردان و گۆڕانكاری لە ئەنجامە راگەیێندراوەکان لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، هەڵوێستی سیاسی جیدیمان دەبێت.
 
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
18ـی 11ـی 2025

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."