پۆلیسی سلێمانی: کەسێک دەستگیرکرا کە سزای دوو ساڵ بەندکردنی 'غیابیی' بەسەریدا سەپێندراوە

18-12-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، کەسکێکیان دەستگیرکردووە کە لە دادگەی كەتنی دەربەندیخان سزای دوو ساڵ زیندانیی ئامادەنەبوو (غیابی) بەسەریدا سەپێندراوە.
 
رۆژی دووشەممە، 18-12-2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تاوانبارێک گەیشتە دەستی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تاوانبار دەستیانپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانی سەربە بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە دەستگیر بكرێت."
 
بەگوتەی پۆلیسی سلێمانی، ئەو تۆمەتبارە لەلایەن دادگای كەتنی دەربەندیخانەوە سزای دوو ساڵ زیندانی ئامادەنەبوو (غیابی) بەسەریدا سەپێندراوە و دەشڵێت، دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە كە تۆمەتبار لە چەند بنكەیەكی تر و بە چەند مادەیەكی جیاواز فەرمانی گرتنی لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەرچووە. 
 
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبار بە ناوی ( ئـ. ک. ح.)ـە و  لەدایكبووی 1981ـە و ئێستا راگیراوە؛ دوای رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێت.
 
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.