بەربژێرەکەى حیزبى شیوعى کوردستان لە خورماتوو: 870 دەنگم بەدەستهێناوە

19-12-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەربژێرەکەى حیزبى شیوعی کوردستان لە خورماتوو دەڵێت، لە سنوورى ئەو قەزایەی پارێزگایەی سەڵاحەدین 870 دەنگى بەدەستهێناوە. 
 
هێمن بارزان داودی، بەربژێرى حیزبى شیوعی کوردستان لە سنوورى پارێزگا سەڵاحەدین ئەمڕۆ سێشەممە، 19-12-2023، بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "بە گوێرەى لیستى فەرمى ئەنجامەکانى دەنگدانى گشتى کە بە دەستم گەیشتووە، لە سنوورى قەزاى خورماتوو 870 دەنگم بەدەستهێناوە".
 
هێمن بارزان گوتیشى، "هێشتا دەنگى قەزاکانى دیکە ماوە بەدەستم بگەن".
 
لە سنوورى پارێزگاى سەڵاحەدین سێ بەربژێرى کورد لە سێ لیستى جیاوازدا بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانیان کرد. یاسین داودى، بەربژێرى یەکێتی لە نێو لیستى جەماهیريى وەتەنى؛ تارا داودى، بەربژێرى پارتی لەنێو لیستى حەسمى نیشتیمانی و هێمن بارزان داودى، بەربژێرى حیزبى شیوعی لە لیستى ریئاسە.
 
بەگوێرەى ئەنجامە بەراییەکان، بەربژێرەکەى یەکێتى زیاتر لە هەشت هەزار و  500 دەنگى بەدەستهێناوە؛ بەربژێرەکەى پارتیش 1100 دەنگى بردووەتەوە.
 
ئەنجوومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین 15 کورسیە، 703 هەزار و 563 کەس بۆ دەنگدانى گشتى مافى دەنگیانیان هەبوو و رێژەى بەشدارىش لەهەڵبراردن بە هەردوو دەنگدانى گشتى و تایبەت 59% بوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان