رووداو دیجیتاڵ
عومرەکارێکى کورد لە سعودیە بەهۆى جەڵدەى مێشکەوە کۆچى دواییکرد، تەمەنى سەروو 60 ساڵان بوو.
كاروان ستوونی، گوتهبێژی حهج وعومرهی هەرێمی کوردستان كوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگهیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـى کانونى یەکەمى 2025، عومرەکارێکی کورد بەناوی سەباح عەبدوڵڵا مەحموود لە سعودیە کۆچی دواییکرد.
كاروان ستوونی گوتی: "ئەو عومرەکارە خەڵکی شاری هەولێرە، تهمهنی له سهرووی 60 ساڵییهوه بووه و دوای تەواوکردنی عومرە لەڕێگەی گەڕانەوە لە نزیک شاری سکاکا تووشی جەڵتەی مێشک بووە و کۆچی دوایی کردووە."
ئەمە سێزدەههمین عومرەکاری کوردستانه کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعودیە کۆچی دوایی بكات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ