ئیمارات 50 قوتابخانەی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئۆنڵاین

19-01-2022
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن قوتابخانەی ئۆنڵاین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دەوڵەت بۆ ئابووریی ئۆنڵاین و زیرەکیی دەستکردی ئیمارات یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ دامەزراندنی قوتابخانەی ئۆنڵاین واژۆدەکەن، بەپێی یاداشتەکە سەرەتا 50 قوتابخانە دەکرێن بە ئۆنڵاین و ئیمارات ئەرکی دابینکردنی کەرەستە و ماددەکانی دەگرێتە ئەستۆ.
 
رۆژی چوارشەممە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عومەر سوڵتان ئەلعولەما، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ ئابووریی ئۆنڵاین و زیرەکیی دەستکرد یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.
  
قوتابخانەی ئۆنڵاین خزمەتگوزارییەکانی فێرکردنی ئۆنڵاین بۆ قوتابیانی هەرێمی کوردستان بە دوو قۆناخ دەڕەخسێنێت، یەکەمیان لەرێگەی دابینکردنی کەرەستە و ماددەکانی فێرکردنی ئۆنڵاین بە زمانی عەرەبی بۆ 50 قوتابخانە، قوناخی دووەمیش بریتی دەبێت لە هاوئاهەنگیکردن بۆ گەشەپێدانی کۆپیی کەرەستە و ماددەکان بەپێی پرنسیپی راهێنانی راهێنەران.
 
عومەر سوڵتان ئەلعولەما، لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: "دەستپێشخەرییەکە پەیامێکی ئومێدبەخشی ئامانجدار دەبێت، کە مەبەست لێی پتەوکردنی هاوپەیمانێتییە جیهانییەکانی فێرکردنە، کە توانا و شارەزاییەکانی قوتابیان پەرەپێدەدات بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باشتریان هەبێت".
 
قوتابخانەی ئۆنڵاین، کە یەکەم قوتابخانەی ئۆنڵاین عەرەبیی تەواوە و یەکێکە لە دەستپێشخەرییە جیهانییەکانی محەمەد بن راشد ئال مەکتوم  یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد، کە ئامانج لێی جێبەجێکردنی پرۆگرامی قوتابخانەی ئۆنڵاین و فراوانکردنی هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولایە لەبوارەکانی فێرکردنی ئۆنڵاین لە هەرێمی کوردستان.
 
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی قوتابخانە ئۆنڵاینەکەوە رایگەیاند: "ئەزموونی قوتابخانەی ئۆنڵاین ئەزموونێکی پێشەنگە لەناوچەکە بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە چەمکی فێرکردنی لەقوتابخانەوە گۆڕی بۆ پشتبەستنی زیاتر بە فێرکردنی ئۆنڵاین و خوێندن لەدوورەوە".
 
قوتابخانەی ئۆنڵاین، یەکەمین قوتابخانەی ئۆنڵاینی تەواوە، زیرەکانە و بەئاسانی خوێندن لەدوورەوە دەڕەخسینێت و قوتابیان لەهەر کوێیەک بن دەتوانن تێیدا بخوێنن، ماددەکانی خوێندن تێیدا ئۆنڵاین دەبێت، پەیوەندی نێوان مامۆستایان و قوتابیان لەرێگەی پۆلی خوێندنی گریمانییەوە دەبێت.
 
قوتابخانەکە میکانیزمی زیرەکانە دەڕەخسێنێت بۆ هەڵسەنگاندنی قوتابییان بۆ ئەوەی هاوکارییان بکات لە خودفێرکردن و بەدەستهێنانی شارەزایی و لێهاتوویی، هەروەها بڕوانامەی پەسندکراوی تێدا دەدرێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستە و رێکخراوی نێودەوڵەتی.
 
هاوپەیمانێتییەکیش بەناوی هاوپەیمانی داهاتووی فێرکردنی ئۆنڵاینیەوە هەیە کە یەکەمین هاوپەیمانێتیی ئۆنڵاینییە لە جیهاندا. لە دوای واژۆکردنی گرێبەستی نێوان وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دەوڵەتیی ئیمارات بۆ زیرەکی دەستکرد، ئەگەری هەیە هەرێمی کوردستانیش بچێتە نێو هاوپەیمانێتییەکەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سبەی یەکەم رۆژی زستانە

ئەمڕۆ دوایین رۆژی وەرزی پاییزە و سبەی یەکەم رۆژی زستان دەستپێدەکات. کەشناسێک دەڵێ، وەرزەکە 88 رۆژ و 23 کاژێر دەبێ. کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو.