مقاوەمەى ئیسلامى - شیعە: بە درۆن هێرشمان کردە سەر بنکەیەکى هێزەکانى ئەمریکا لە هەولێر

19-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گرووپە چەکدارەکانى شیعە کە خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن، بەرپرسیاریێتى خۆیان لە هێرشێکى درۆنى راگەیاند کە کردوویانەتە سەر پێگەیەکى هێزەکانى ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر. دژەتیرۆرى کوردستانیش رایگەیاند، درۆنەکە خراوەتە خوارەوە. 
 
شەوى پێنجشەممە 18ى کانوونى دووەمى 2024، "مقاوەمەى ئیسلامى - شیعە" رایگەیاند، بە درۆنێک هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکى هێزەکانى ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر. 
 
پێش راگەیێندراوى گرووپەکە، دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، کاژێر 23:06 خولەکى شەوى پێنجشەممە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشێندرا و خرایە خوارەوە کە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو.
 
بەپێى دژە تیرۆر، درۆنەکە "لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش" کرابوو.  
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، درۆنەکە لەلایەن هاوپەیمانان و دوور لە شوێنی نیشتەجێبوون و قەرەباڵخی خراوەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە. 
 
جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 دەستیپێکرد و لە رۆژی 17ـی هەمان مانگەوە هێرشی ئەو گرووپانەی خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی ناودەبەن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، عێراق و سووریا دەستی پێکرد.   
 
ئەو گرووپە چەکدارانە دەڵێن، هێرشەکانیان وەک کاردانەوەیە بەرامبەر پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.   
 
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن، لە 17ـی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە لانیکەم 130 هێرش کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا کە 53یان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بوون و 77 هێرشەکەی دیکە لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بوون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.