رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە هێڵەکانی گواستنەوەی گاز، کارەبای نیشتمانی کەمبووەتەوە، بەڵام تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنن.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2026 وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دروستبووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەهۆی ئەو گرفتەوە "پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروستبووە و بە شێوەیەکی کاتی کاریگەریی لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبێت."
سەبارەت بە کاتی چارەسەرکردنی کێشەکە، وەزارەتی کارەبا دەڵێت، "تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە چەند کاژێری داهاتوودا گرفتەکان چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ