سەرچاوەیەک لە هەسەدە و هاونیشتمانییەک بۆ رووداو: هێرشەکان بە ئاڕاستەی کۆبانێ چڕ بوونەتەوە

19-01-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چالاکڤانێکی کورد لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بە رووداوی راگەیاند، هێزەکانی سووریا هێرشەکانیان بە ئاڕاستەی کۆبانێ چڕ کردوونەتەوە. کۆبانێ لە باکووری رۆژهەڵاتی حەلەبە، بەڵام هێرشەکان لە پارێزگای رەققەوەن.
 
رۆژی دووشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2026 خەبات ئیتۆ، رۆژنامەڤان و چالاکڤانی کوردی دانیشتووی کۆبانێ بە رووداوی راگەیاند، "هێزەکانی حکومەتی سووریا بە ئاراستەی کۆبانێ لە پێشڕەویدان." ئاماژەی بەوەش کرد، خەڵکی کۆبانێ ئامادەکاری بۆ هەر پێشهاتێک دەکەن.
 
هاوکات بەرپرسێکی هەسەدە بە رووداوی راگەیاند، هێزەکانی حکومەتی سووریا لە سنووری شارۆچکەی عەین عیسا پێشڕەوییان کردووە و بەرەو شارۆچکەی چەلەبی دەجووڵێن، کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە کۆبانێ-وە دوورە.
 
ئەو بەرپرسە، کە نەیویست ناوی بهێندرێت گوتی، هێزەکانی حکومەتی سووریا بەرەو شارۆچکەی سرینیش لە پێشڕەویدان، کە تەنیا 33 کیلۆمەتر لە کۆبانێ-وە دوورە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە