رووداو دیجیتاڵ
چەند رۆژێکە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە تێیدا ئاژەڵێکی رەش دەردەکەوێت و وا لێکدەدرێتەوە کە پڵنگی رەش بێت، بەڵام بەدواداچوونەکان دەریدەخەن پشیلەی کێوییە و رەنگیشی رەش نییە.
ڤیدیۆکە لەلایەن پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری بارزان گیراوە. بەهۆی ئەوەی بە کامێرای حەراری تۆمارکراوە و شەو بووە، ئاژەڵەکە بە رەنگی رەش دەرکەوتووە، کە ئەمەش تایبەتمەندیی ئەو جۆرە کامێرایانەیە.
چەند سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی ژینگەی بارزان بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، ئەو ئاژەڵەی لە گرتەکەدا دەردەکەوێت پشیلەیەکی کێویی رەنگ بۆرە نەک پڵنگ.
چەند سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی ژینگەی بارزان بۆ رووداو: ئەو ئاژەڵەی بینراوە پڵنگی رەش نییە، پشیلەیە
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 19, 2026
چەند رۆژێکە ئەم ڤیدیۆیە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاودەکرێتەوە و باس لەوە دەکرێت پڵنگێکی رەش لە بارزان بینراوە pic.twitter.com/QCauChbRmp
سەرچاوەکان جەختیان لەوەش کردەوە "لە هەموو دەڤەری بارزان و کوردستان پڵنگی رەش بوونی نییە" و داوایان لە میدیاکان کرد بەبێ زانیاریی ورد هەواڵ و وێنەی ناڕاست بڵاونەکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ