وەزارەتی گواستنەوە: شەقامەکان دەیبەستن، مەترسیی رووداو هەیە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان و شۆفێران و رایدەگەیێنێت، لە 48 کاژێری داهاتوودا بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە شەقامەکان دەیبەستن و مەترسیی رووداوی هاتووچۆ هەیە.
 
رۆژی دووشەممە 19-01-2026، دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی وەزارەتمان، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما، پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی پارێزگاکان، سەنتەری شارەکان و رێگە سەرەکییەکان شەختە دروست ببێت و شەقامەکان ببەستن."
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەو شەختەیەوە "مەترسیی زۆری دروستبوونی رووداوی نەخوازراو هەیە"؛ بۆیە داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکان بن.
 
دیلان رەشاد داوا دەکات لە کاتی بەکارهێنانی رێگەکانی دەرەوەدا، بەتایبەتی لەو 48 کاژێرەی داهاتوودا، شۆفێران زۆر وریابن و لە خێراییە دیاریکراوەکانیش کەمتر لێبخوڕن.
 
سەبارەت بە دۆخی کەشوهەوا لە ناوچە شاخاوییەکان، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن روونیکردەوە: "لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان، وێڕای بەفر و کڕێوە، لە بەشێک لە ناوچە بەرزەکانی سنووری پارێزگای سلێمانیش هەمان بارودۆخ (شەختە و بەستن) دروست دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان: بەشداریی کابینەی دەیەم ناکەین

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕیاری کۆتاییان داوە و بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەن. ئاماژە بەوەش دەکات، "هیچ پەیوەندییەکمان پێوە نەکراوە و ئەگەر پەیوەندیش بکرێت، وەڵامەکەمان هەر نەخێرە."