رووداو دیجیتاڵ
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کێشەی دارایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاوکردەوە و بەڵێن بە خوێندکاران دەدات کە کە لە ماوەی سێ رۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و دەبێت بەبێ ھیچ ئاستەنگێک پاڵپشتی خوێندکاران خەرج بکرێت.
نووسینگەی رۆژنامەڤانیی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیێنراوێکی لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر ئەم پرسە و دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران، لە پەیوەندی بەردەوامدایە و ھەموو ھەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی، بەڵێن بە خوێندکارانی ئازیز دەدات کە لە ماوەی سێ رۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و دەبێت بەبێ ھیچ ئاستەنگێک پاڵپشتی خوێندکاران خەرج بکرێت لەپێناو وەرگرتنی مافی خوێندكاران و رانەگرتنی خوێندن لە زانكۆكاندا."
نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەدات کە "لە سەرەتای دروستبوونی ناڕەزایەتییەكانی خوێندكارانەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەر زوو ھات بەدەنگ داواکاری رەوای خوێندکاران و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشە و كەموكورتییەكانی بەشەناوخۆییەكان و زانكۆكانیدا، لە پێشوودا ئەو بەڵێنانە بوون بە كردار و هەمووان بە چاوی خۆیان بێ جیاوازی كردارەكانیان بینی."
لە کۆتایی راگەیێنراوەکەدا هاتووە "ئەگەر تاوەكو ئەم چەند رۆژە ئەم گرفتە چارەسەر نەكرا بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی پشتیوانی لە خوێندكاران دەكات بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەكانیان بە شێوەیەكی مەدەنی."
بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە رۆژی 3ی ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە. بڕیاریدا مانگانە 40 هەزار دینار بداتە ئەو قوتابیانەی ناوەوەی شار کە لە زانکۆلاین وەرگیروان و 60 هەزار دیناریش بداتە ئەو قوتابیانەی کە لە دەرەوەی شار لە زانکۆ لاین وەرگیراون.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی
1- خەرجکردنی مانگانە 40 هەزار دینار وەک پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی ناوەوەی شار، ئەوانەی لە زانکۆلاین وەرگیراون.
2- خەرجکردنی مانگانە 60 هەزار دینار وەک پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی دەرەوەی شار، ئەوانەی لە زانکۆ لاین وەرگیراون.
3- بڕی گوژمەی ماوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی بەشەناوخۆییەکان دەبێت بە مەرجێک لە ریگەی سیستەمی نوێی ئۆنلاین (سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان KFMS پێشکێش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری/ بەڕێوەبەرایەتی خەرجییەکان بکرێت.
4- خەرجکردنی بڕەکانی ئاماژەپێکراوی سەرەوە لەسەر بودجەی ئاسایی زانکۆ و پەیمانگەکان دەبێت لە (التبرعات و الاعلانات)
5- ئەم پاڵپشتییە لە رێکەوتی 1-1-2022 بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 خەرج دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ