زانکۆی سەلاحەدین: سبەی تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن و خوێندن درێژ ناکرێتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، رۆژی 13ـی نیسان تاقیکردنەوەکانی میدتێرم لە سەرجەم کۆلێژەکان دەستپێدەکەن. راشیگەیاند پابەندی ساڵنامەی خوێندن دەبن و ماوەی خوێندن درێژ ناکرێتەوە.
 
رۆژی شەممە 11ـی نیسانی 2026، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: "لە 13ـی ئەم مانگەوە تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی سەلاحەدین دەستپێدەکەن؛ کاتەکان بەپێی پلان و بەگوێرەی کۆلێژەکان دادەنرێن."
 
لەبارەی ئەگەری گۆڕانکاری لە کاتی کۆتاییهاتنی ساڵی خوێندن، سامان عەبدوڵڵا گوتی: "بەپێی ساڵنامەی خوێندن بەردەوام دەبین. تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی خوێندن."
 
بەپێی ساڵنامەی خوێندنی 2025-2026، خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بەم شێوەیەیە:
 
تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ (خولی یەکەم): لە 03ـی ئایاری 2026 دەستپێدەکات و تاوەکو 20ـی ئایار بەردەوام دەبێت.
 
پشووی جەژنی قوربان: لە 26ـی ئایار تاوەکو 01ـی حوزەیرانی 2026 دەبێت.
 
تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ (خولی دووەم): لە 15ـی حوزەیرانی 2026 دەستپێدەکات.
 
زانکۆی سەلاحەدین کە یەکێکە لە زانکۆ دێرینەکانی هەرێمی کوردستان، خاوەنی 25 هەزار قوتابی بەکالۆریۆس دوو هەزار قوتابی خوێندنی باڵایە (ماستەر و دکتۆرا)یە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

پارتی: ئەو کەسەی وەکو سەرۆککۆمار دیاریکراوە، مامەڵەی لەگەڵ ناکەین

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەو شێوازە هەڵبژاردنە رەتدەکەینەوە، کەسێکیش کە بەو شێوازە دیاریبکرێت بە نوێنەرى زۆرینەى کوردستانى نازانین و هەڵسوکەوتى لەگەڵ ناکەین."