خوێندکارێکی کورد لە پاڵەوانێتیی کاراتێی ئێران میدالیای زێڕی بردەوە

19-02-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

خوێندکارێکی کوردی نیڤشکان کە خەڵکی پارێزگای سنەیە، لە پێشبڕکێی پاڵەوانێتیی کاراتێی ئێران پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و میدالیای زێڕی بردەوە.
 
تالیب محەممەدی، بەڕێوەبەری پەروەردەی تایبەتی پارێزگای سنە رۆژی دووشەممە، 19-02-2024، رایگەیاند، "هێمن نادری، کە پۆلی هەشتی ناوەندییە، لە رووی توانای مێشکەوە خاوەن پێداویستیی تایبەتە، لە پێنجەمین خولی پێشبركێی قارەمانێتیی کاراتێی کیۆکوشینی ئێران کە لە تاران بەڕێوەچوو، توانی بەسەر هەموو رکابەرەکانیدا سەرکەوێت و پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت."
تالیب محەممەدی گوتی: "ئەو خوێندکارە سنەییە لە کێشی 65 کیلوگرام و لە بەشی پشتێنە رەنگاوڕەنگەکاندا بووە یەکەم و میدالیای زێڕی بەدەستهێنا."
 
ئاماژەشی بەوە کردەوە کە ئەو پێشبرکێیە بەمەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی تیمی نەتەوەیی کاراتێی ئێران بەڕێوەچوو، کە بڕیارە بەشداری پێشبركێیەکانی کاراتێی ئەوروپا و تورکیا بکات.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژینگەی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئاستی پیسیی هەوای شارەکەی گەیشتووەتە 161 پلە.

هەوای ورمێ "بۆ هەموو کەسێک" مەترسیدارە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ رایدەگەیێنێت، بۆ دووەمین رۆژ لەسەریەک هەوای شاری ورمێ لە دۆخی "ناتەندروست"ـدایە و ئاستی پیسییەکەی گەیشتووەتە 161 پلە. دەشڵێت، دۆخەکە بۆ هەموو توێژەکان مەترسیدارە.