رێژەی گەشتیار لە دهۆک بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە

19-03-2022
هونەر رەشید
خۆشحاڵیی چەند گەشتیارێک لە سەیرانگەیەکی پارێزگای دهۆک
خۆشحاڵیی چەند گەشتیارێک لە سەیرانگەیەکی پارێزگای دهۆک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رێژەی گەشتیاران لە پارێزگای دهۆک بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە و بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری پارێزگاکە ئامادەکاری کردووە بۆ پێشوازیکردن لە 30 هەزار گەشتیار لە رۆژانی نەورۆز.
 
د. خەیری عەلی ئوسو، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێشبینیدەکەین لە نەورۆزدا رۆژانە سێ هەزار کەس بێنە پارێزگاکە، بەشێکی زۆریان لە باکووری کوردستانەوە دێن، ساڵی رابردوو نزیکەی سێ هەزار کەس لەوێوە هاتبوون، پێشبینی دەکەین ئەمساڵ زیاتر بێن، چونکە مانگی نۆ لە ڤێستیڤاڵێکدا لە دهۆک لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی باکوور گرێبەستمان واژۆکرد کە گەشتیارمان بۆ بێنن".
 
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، ساڵی رابردوو لە مانگەکانی یەک و دوو نزیکەی 50 هەزار گەشتیار سەردانی دهۆکیان کردبوو، بەڵام ئەمساڵ لە هەمان کاتدا نزیکەی 130 هەزار گەشتیار چوونەتە پارێزگاکە.
 
ریهام ئەحمەد، گەشتیارێکە لە دهۆک و دەڵێت، "کەشوهەوای ئێرە زۆر باشە و ئێمە زۆر جار سەردانی ئێرەمان کردووە و تێبینی ئەوەمان کردووە کە خەڵکی ئێرە زۆر باشن لەگەڵمان و کەس کێشەت بۆ دروست ناکات".
 
ریهام ئەحمەد، گەشتیارێکی دیکەیە و چووەتە گەلی زەنتە و دەڵێت، "کەشوهەوای ئێرە زۆر خۆشە، ئێمە لە بەغداوە هاتووین".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا- سێنتکۆم

سێنتکۆم: لە شەش مانگدا نزیکەی 80 ئۆپەراسیۆنمان دژی داعش کردووە

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە مانگی تەممووزی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، هێزەکانیان بە هاوکاریی هاوبەشەکانیان نزیکەی 80 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش لە سووریا کردووە. راشیگەیاند: "119 گومانلێکراو دەستگیرکراون."