لە دهۆک بەهۆی بارانی بەلێزمە و ئەگەری دروستبوونی لافاو پشوو راگەیێندرا

19-03-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 20-03-2024 بەهۆی پێشبینیی بارانبارینی بەهێز و ئەگەری دروستبوونی لافاو، لەپێناو پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان لە سەرتاسەری پارێزگاکە پشووی فەرمی دەبێت.
 
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک جگە لە راگەیاندنی رۆژێک پشوو ئاماژەی بەوەش کردووە، تەنیا ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی پەیوەندییان بە رووداوی نائاساییەوە هەیە، دەوامیان دەبێت، وەکو "بەرگریی شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، کۆچ و کۆچبەران، نەخۆشخانەی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەنداو و چاودێریی رێگە و پرد و شارەوانی و تیمەکانی چاککردنەوەی ئاو و کارەبا و هاوشێوەکانیان."
 
‎هاوکات پارێزگاری دهۆک داوای لە هاونیشتمانیانیش کردووە، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کەسوکاریان، لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بۆئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بتوانن کارەکانیان بە باشی ئەنجام بدەن.
 
 
ئەم راگەیێندراوەی پارێزگاری دهۆک لە کاتێکدایە، ئەمشەو بارانی بەخوڕ لە چەند شوێنێکی ئەو پارێزگایە دەستی پێکردووەتەوە و لە هەندێک شوێن لافاو دروست بووە.
 
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی دهۆک و هەولێری گرتووەتەوە، لە دهۆک لە چەند ناوچەیەک لافاو دروستبوو و زیانی گیانی و مادیی لێکەوتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.