لە کەرکووک سبەی پشووە

19-03-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە فەرمانگەکانی پارێزگاکە پشووی فەرمییە.
 
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، سبەی پێنجشەممە 2025-03-20ـی وەک پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت، زانکۆی کەرکوک، کۆلێژ و پەیمانگاکان، خوێندنگە و قوتابخانەکان راگەیاند.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی پارێزگاری کەرکووک، پشووەکە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت دەگرێتەوە، جگە لەو ناوەندانەی خوێندن، کە لەو رۆژەدا تاقیکردنەوەی نیشتمانیی دەکەن.
 
پارێزگاری کەرکووک هیوای خواست ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی ئاشتی و تەبایی لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی شاری کەرکووک دا.
 
هەروەها بەدر مەحموود فەحل، پارێزگاری سەلاحەدین، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڕیاری دا سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم فەرمانگەکانی قەزای خورماتوو بکرێتە پشووی فەرمی، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان. 
 
قەزای خورماتوو یەکێکە لە ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان و لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەحسون قرمزیگوڵ، هونەرمەندی ناوداری کورد

مەحسون قرمزیگوڵ پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات

مەحسون قرمزیگوڵ، هونەرمەندی ناوداری کورد پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی زاخۆ دەکات بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەران بۆ ساڵی 2025 لەلایەن فیفاوە.