لە شێخان خێرخوازێکی موسڵمان خانوویەک بۆ ماڵباتێکی هەژاری کوردی ئێزدی دروستدەکات

19-04-2023
هیدایەت جان
ئەیوب نەسری لەگەڵ ماڵباتەکە قسە دەکات
ئەیوب نەسری لەگەڵ ماڵباتەکە قسە دەکات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە ناحیەی باعەدرێی سەر بە قەزای شێخان، خێرخوازێکی مسوڵمان خانوویەک بۆ خێزانێکی هەژاری کوردی ئێزدی دروستدەکات و لە جەژنی سەری ساڵی ئێزدییاندا رادەستیان دەکاتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 19ـی نیسانی 2023 حاجی میرخان، نوێنەری ئەو خێرخوازەی خانووەکەی دروستکردووە، بە ئەیوب نەسری، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ جەژنی سەری ساڵی برایانی ئێزدییە و ئەم خانووە لەلایەن فەرحان ئاغا شەرەفخانی بۆ ماڵباتێکی کوردی ئێزدی دروستکراوە.
 
بە گوتەی حاجی میرخان، ئەمە 25ـەمین خانووە لە ماوەی دوو ساڵدا بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دروستبکرێت و بەدەر لەو خێزانە ئێزدییە، خانوویەکی دیکەشیان بۆ ماڵباتێکی هەژاری مەسیحی دروستکردووە.
 
خانووەکە زیاتر لە دوو هەفتەیە تەواوبووە، بەڵام خێرخوازەکە ویستوویەتی وەکو دیارییەک لە جەژنی "چوارشەمبا سۆر"، جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان دا رادەستیان بکاتەوە.
 
ئەو خێزانە ئێزدییە لە ژن و پیاوێک و دوو منداڵ پێکهاتوون، کە ژنەکە و منداڵێکیان کۆنیشانەی داونیان هەیە. بەر لەوەی خانووە نوێیەکەیان وەربگرن، ئەو خێزانە لە حەمامێکدا ژیاون کە بەردەوام دڵۆپەی کردووە و ئاو هاتووەتە ناوی، ئەوان خێزانێکی چوار کەسین و دایک و کوڕێکی ئەو ماڵباتە نیڤشکانن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی

هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی پەسندکرا؛ مووچەکانیان دەبێتە ملیۆنێک و 200 هەزار

حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ نیشاندا و دۆسیەکانیان بۆ بەغدا دەگوازرێتەوە. بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری زیندانیانی سیاسی دەڵێت، بە پەسندکردنی لەلایەن بەغداوە، مووچەکانیان لە 500 هەزارەوە دەبێتە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.