کەسێک لە سنووری دهۆک لە شاخ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

19-04-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ هەینی، پیاوێک لە ناحیەی سەرسنک لە قەزای ئامێدیی دهۆک چووەتە شاخ بۆ گیای بەهارە، بەڵام بەگوتەی کەسوکارەکەی، لە شوێنێکی بەرز کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
 
پیاوەکە ناوی گوهدارە و تەمەنی 47 ساڵە؛ خەڵکی گوندی گەرەگۆیە لە ناحیەی سەرسنکە.
 
یوسف گەرەگویی، یەکێک لە کەسوکاری گوهدار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گوھدار ئەمڕۆ چووبووە چیا تا ئێوارە نەھاتەوە، کەسوکارمان بەدوایدا چوون، بینیان لە شوێنێکی بەرز کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە، ئەوانیش تەرمەکەیان ھێنایەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.