جەمال کۆچەر: پێش جەژن مووچەی مانگی 5 دابەش دەکرێت

19-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، پێش جەژن مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
 
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێش جەژنی قوربان، مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".
 
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی روونیکردەوە، حکومەتی عێراق تاوەکو 25ی مانگ مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی خۆی دابەش دەکات، دواتر دەست بە خەرجکردنی بودجە دەکات، تاوەکو ئێستا ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت لە چوارچێوەی خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجەدا، نەک مووچە.
 
بە گوتەی جەمال کۆچەر، کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە لە پەرلەمانی عێراق "دوای تەواوبوونی وردبینی و رێکارەکان، وەزارەتی دارایی عێراق پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات و مووچەکە دابەش دەکرێت".
 
رۆژی دووشەممە، 19ی ئایاری 2025، سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی ئابووریی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و دوای گەیشتنی لیستی مووچە دەست بە وردبینی دەکرێت."
 
 
هاوکات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "چەند رۆژێکە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان بۆ بەغدا نێردراوە، ئێستا خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئایار و داهاتی نانەوتین."
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی: "دوای ئەوەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستمان دابەشکرد کە لەسەر داهاتی ناوخۆیە، ئیدی داهاتی نانەوتی بەغداش دیاری دەکەین و بە زووترین کات بۆ بەغدای دەنێرین و هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو پێش جەژن مووچەی مانگی ئایار دابەش بکرێت."
 
13-05-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەکو شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. هەر ئەو رۆژە لیستی مووچە بڵاوکرایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.