بۆ جاری سێیەم تۆمارکردنی ناوی پارت و هاوپەیمانیێتییەکان درێژ کرایەوە

19-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جارێکی دیکە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تۆمارکردنی ناوی پارت و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق درێژکردەوە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی دووشەممە، 19 ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و پارتە سیاسیەکانی تاوەکو رۆژی 22ی ئەم مانگە درێژکردەوە و فەرمانگەی کاروباری پارت و رێکخراوەکان سیاسییەکان پابەندکراوە، کە رێکاری پێویست بگرێتەبەر. 
 
کۆمیسیۆن لە 15ـی نیسانەوە دەرگای تۆمارکردنی پارت، هاوپەیمانێتی و لیستە سەربەخۆکانی کردەوە؛ گوتەبێژی کۆمیسیۆن گوتی، ئەم سێیەمین جارە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و پارتە سیاسیەکان درێژدەکاتەوە. 
 
سبەی 20ـی 5ـی 2025 دوا وادەبوو بۆ تۆمارکردنی ناوی لیستە هاوپەیمانییەکان، بەڵام کۆمیسیۆن وادەکەی دوو رۆژی دیکە درێژ کردەوە.
 
چوارشەممە 14ـی 5ـی 2025 جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "106 حیزب، 7 هاوپەیمانی و 10 لیست خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەربڕیوە."
 
بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 دەکرێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زەویی جووتیارانی کورد لە سنووری مادەی 140

هادی عامری بڕیارێکی لە بارەی زەویی جووتیارانی کورد لە خورماتوو دەرکرد

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بەڕێوەبەرایەتیەکانى لە کەرکووک و دیالەو سەلاحەدین ئاگادار دەکاتەوە کە گرێبەستى کشتوکاڵى بۆ ئەو زەوییانە نوێ نەکەنەوە، کە یاسای گەڕانەوەى موڵک و ماڵ دەیانگرێتەوە، سەرۆکى لیژنەى مادەى 140یش بە نووسراوێک ئەو وەزارەتە ئاگادار دەکاتەوە کە خورماتوو دەکەوێتە سنوورى مادەى 140 و زەوییەکانى بە بڕیارى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیی شۆڕش بەناو کراون.