دەستەی وەبەرهێنان: هەواڵی پێدانی زەوی بە کچی بەرپرسێکی پێشووی عێراق راست نییە

19-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە لە هەولێر زەوی بە کچی بەرپرسێکی پێشووی عێراق درابێت و دەڵێت، "ئەو بەڕێزە وەک بـەڵێندەر لەگەڵ چەند ژنێکی دیکە کار لە پڕۆژەیەکی وەبەرهێناندا دەکات." 
 
روونکردنەوەکەی دەستەی وەبەرهێنان دوای پۆستێکی عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری پێشووی هەرێمی کوردستان دێت کە ئاماژەی بەوە کردبوو، لە هەولێر و لەسەر رێگەی بەحرکە زەوییەکی 50 هەزار مەتری دراوە بە مەشعان جبووری، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و بەهاکەی 30 ملیۆن دۆلارە کە کچەکەی سەرپەرشتی دەکات. 

مەشعان جبووری دوای پۆستەکەی عەلی حەمەساڵح لە تویتێکدا زانیارییەکەی رەتکردبووەوە و ئاماژەی بەوە کردبوو کە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات. لە تویتەکەدا ئەوەشی گوتووە کە "تەحەدای هەر کەسێک دەکەم" یەک بەڵگە پێشکێش بکات کە خۆی و هەر ئەندامێکی خێزانەکەی زەوییان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبێت، ئەگەر بەڵگە پێشکێش بکەن، دەستبەرداری زەوییەکە دەبێت. 

دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت، "بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە زانیارییەکان سەبارەت بە پێدانی زەوی بە ئەو بەڕێزە، سەرلەبەری ناڕاستن."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارە و لۆگۆی هەژماری من.

هەژماری من بۆ مووچەخۆران: رۆژانی جەژنیش دەتوانن لە ئامێرەکانی راکێشانی پارەوە مووچە وەربگرن

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داهاتی ناونەوتی بۆ دارایی عێراق نارد و عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستانی دا، پڕۆژەی (هەژماری من) دەڵێ، 800 هەزار هەزار کەس دەتوانن لە رێگەی ئامێرەکانی پارەوە مووچەکانیان وەربگرن.