درۆنێک لە سنووری قەزای دووکان کەوتە خوارەوە

19-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری ناحیەی بنگرد لە قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی، درۆنێک کەوتە خوارەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی قایمقامییەتی قەزای دووکان، درۆنەکە لە نزیک گوندی گۆمەزەڵ لە سنووری ناحیەی بنگرد کەوتووەتە خوارەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە: "کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
 
هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
 
لە 13ـی حوزەیرانەوە کە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان چەند رووداوێکی هاوشێوە روویانداوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.