پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە؛ 'لە گەرمیان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی'

19-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان و نزمترین لە حاجی ئۆمەران دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، لە سبەی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە و زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
 
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی تەمموزی 2023، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 46 پلەی سیلیزی، نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 28 پلەی سیلیزی.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممەوە، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، به‌هۆی كاریگه‌ریی تۆپه‌ڵه‌ هه‌وایه‌كی گه‌رم له‌سه‌ر ناوچەکە، لە سبەیەوە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
 
ئەو کەشناسە پێشبینی کرد لەو شەپۆلە گەرمایەدا بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار بکرێت بە 49 بۆ 50 پلەی سیلیزی؛ لە هەولێر 47 پلە؛ سلێمانی 43 پلە؛ دهۆک 44 پلە؛ هەڵەبجە 44 پلە؛ کەرکووک 48 پلە؛ سۆران 41 پلە و راپەڕین 42 پلەی سیلیزی تێدا تۆمار بکرێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما لە باشووری کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر؛ 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 41 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 41 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 43 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 28 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.