بەڕێوەبەری پێشووی گرتووخانەی ئیلام لە رووبارێکدا خنکا

19-07-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەفدەر فولادی، بەڕێوەبەری پێشووی گرتووخانەی ناوەندیی ئیلام لەنێو رووباری سێمەرە خنکا و دوای دوو کاژێر، تەرمەکەی چەند کیلۆمەترێک لە خوارووتر و لە قەراخ رووبارەکە دۆزرایەوە.
 
محەممەدباقر شەریفی، قایمقامی قەزای سیروانی سەر بە ئیلام شەوی پێنجشەممە رایگەیاند، نزیکەی کاژێر 18:00 سەفدەر فولادی، بەڕێوەبەری پێشووی گرتووخانەی ناوەندیی ئیلام و کارمەندی ئێستای فەرمانگەی گرتووخانەکانی ئەو پارێزگایە، لەنێو رووباری سێمەرەدا خنکا.
 
بە گوتەی محەممەدباقر شەریفی، رووداوەکە بە دووریی 15 کیلۆمەتر لە شاری لومار، کە ناوەندی قەزای سیروانە، لە نزیک گوندەکانی چەم جەنگەل و زەهیری روویداوە.
 
ئاماژەی بەوەش کرد، دوای دوو کاژێر تەرمی ئەو کەسە لەلایەن خەڵک و تیمەکانی فریاکەوتنەوە چەند کیلۆمەترێک لە خوارووتر و لە قەراخ رووبارەکە دۆزرایەوە.
 
قایمقامی سیروان ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی بەڕێوەبەری پێشووی گرتووخانەی ناوەندیی ئیلام بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی ورد لەبارەی هۆکاری مردنەکەی گوێزراوەتەوە دادپزیشکیی شارەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.