عەلی باپیر بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە

19-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، عەلی باپیر بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.
 
ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد و بڕیارە دوو رۆژ بخایێنێت.
 
عەبدولستار مەجید، ئەندامی كۆنگرەی كۆمەڵی دادگەری بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "مامۆستا عەلی باپیر تەنیا بەربژێری سەرۆک بوو، بە زۆرینەی رەهای دەنگی ئەندامان هەڵبژێردرایەوە."
 
بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە، بڕیارە لە کۆنگرەکەدا کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیش هەڵبژێرێت.
 
بۆ کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری، 907 ئەندام مافی بەشداربوونیان هەیە. پێش دەستپێکردنی کۆنگرەکە رووداو بڵاوی کردەوە، عەلی باپیر بەربژێری سەرەکییە بۆ بوونەوە بە سەرۆک.
 
د. بێستوون حەمەساڵح، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە کۆنگرەکەدا تاوتوێی هەندێک گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی حیزبەکەدا دەکەن، لەوانە "گۆڕانکاری لە پەیڕەوی نێوخۆ و ژمارەی ئۆرگانەکان."
 
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەرەتا بەناوی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ساڵی 2001 دامەزرا و لە کۆنگرەی چوارەمدا ناوەکەی گۆڕی. لەکاتی دامەزراندییەوە لەلایەن عەلی باپیرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
 
ئەو حیزبە کوردستانییە لە پەرلەمانی عێراق یەک کورسی هەیە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشدا سێ کورسی بەدەستهێنا.
 
کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەری شوباتی 2021 بەڕێوەچوو، تێیدا عەلی باپیر هەڵبژێردرایەوە و پۆستی کەسی یەکەمی حیزبەکەش لە ئەمیرەوە کرایە سەرۆک.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.