وەزارەتی شارەوانیی هەرێمی کوردستان: 480 هەزار مامەڵەی وەرگرتنی زەوی تەواوکراون

19-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ رووداو، مامەڵەی نزیکەی 500 هەزار فۆرمی داواکردن بۆ وەرگرتنی زەوی تەواو بووە و نزیکەی 30 هەزار کەسیش زەوییان پێدراوە.
 
سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو ئەمڕۆ 480 هەزار فۆرمی وەرگرتنی زەوی وردبینی و رێکارەکانی دیکەی تەواوکراون."
 
ئەو فۆرمانەی وردبینییان تەواو کراوە، رەوانەی شارەوانیی قەزا و ناحیەکان کراونەتەوە و دەبێت هەر شارەوانییەک لە سنوورەکەی خۆیدا زەوی تەرخان بکات و دابەشی بکات.
 
بەگوێرەی وەزارەتی شارەوانی، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەولێر زیاتر لە 17 هەزار، لە سلێمانی 6 هەزار و 577، لە دهۆک هەزار، لە زاخۆ هەزار و 241 پارچەزەوی و لە گەرمیان دوو هەزار و 474 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی دیکەدا دابەشکراون.
 
27ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا کە سوودمەند نەبوون.
 
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەر یان پێشمەرگە و خانەنشینێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجایە و دابەشکردنەکەش بە تیروپشک و بە گوێرەی سیستمی خاڵبەندی دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان