خاوەن کافتریا و رێستۆرانتەکانی هەولێر داوای کردنەوەی شوێنەکانیان دەکەن

19-08-2020
گۆڤەند مستەفا
قایمقامی هەولێر: بڕیاری لەسەر کردنەوەی ئەو شوێنانە بەدەست وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستییە
قایمقامی هەولێر: بڕیاری لەسەر کردنەوەی ئەو شوێنانە بەدەست وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستییە
نیشانەکردن هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خاوەن رێستۆرانت و خواردنگە و کافتریاکان لەبەردەم پارێزگای هەولێر گردبوونەوە و داوادەکەن شوێنەکانیان بکرێتەوە، قایمقامی هەولێریش بەڵێنیان پێدەدات بەپێی توانا هاوکارییان دەبن و دەشڵێ بۆ کردنەوەی ئەو شوێنانە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ دەکەین و بڕیاری کۆتایی بەدەست ئەوانە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-8-2020 خاوەن رێستۆرانت و خواردنگە و کافتریا و چایخانەکانی شاری هەولێر بۆ کردنەوەی شوێنەکانیان گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم پارێزگا و قایمقامیەتی هەولێر ئەنجامداو بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیشیان لەلایەن پارێزگاری هەولێر و قایمقامی هەولێر پێشوازی لە نوێنەرەکانیا کرا و تاوتوێی پرسەکەیان کرد.
 
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لەبارەی داواکاری خاوەن رێستۆرانت و خواردنگە و کافتریا و چایخانەکان و وەڵامی ئەوان، لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دوای چەند مانگ لە دابڕانی خاوەن رێستۆرانت و خواردنگە و کافتریا و چایخانەکان لە کارەکانیان بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بەشێک لە خاوەنی ئەو شوێنانە لەبەردەم پارێزگای هەولێر و قایمقامیەت گردبوونەوە، ئەوان داواکارییەکەیان پێشکەش بە ئێمە کردووە، ئێمەش پێشوازیمان لە نوێنەرەکانیان کردووە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر لەگەڵیان کۆبووینەوە، ئەوان داوای کردنەوەی شوێنەکانیان دەکەن".
 
نەبەز عەبدولحەمید دەڵێت، هەموو لایەک ئەوە دەزانێت کە کافتریا و رێستورانت و چایخانەکان مەترسیدارترین شوێنن بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش بڕیاری داخستنی کافتریا و رێستورانت و چایخانە و کافێیەکان دراوە.
 
قایمقامی هەولێر بەڵێن بە خاوەنی ئەو شوێنانە دەدات، بەپێی توانا بەهەر شێوەیەک بێت هاوکاریان دەبین، بەڵام هەر بڕیارێک کە دەردەکرێت لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر پاڵپشت بە داواکارییەکانی وەزارەتی تەندروستییە. بۆیە راو بۆچوونی ئەوان لەوبارەیەوە زۆر گرنگە. هەربۆیە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ راوێژ و گفتوگۆ دەکەین و راوبۆچوونی ئەوان وەردەگرین، چونکە بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتانە تەنها لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتی و بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە هەولێر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر وەڵامی میران بەکر دەداتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و میران بەکر، رۆژنامەڤان و سکرتێری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، دوو گێڕانەوەی جیاواز بۆ رووداوەکەی شەوی رابردوو بڵاودەکەنەوە.