رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره رایگه‌یاند، هاونیشتمانی بۆئەوەی تووشی کێشە نەبێت، "پێویستە گەشتی عومرە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە بکات، کە گرێبەستی فەرمییان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەیە."
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئابی 2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان ناوی 183 کۆمپانیای بڵاوکردەوە، کە گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هەیە و دەتوانن هاونیشتمانییان ببەن بۆ گەشتی عومرە.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی له كوردستان له بواری حه‌ج و عومره‌دا كار ده‌كه‌ن، گه‌یشتوونەته زیاتر له 400 كۆمپانیا."
بە گوتەی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە، مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیا ئەوەیە، پێویسته ئه‌و كه‌سه فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت له هیچ دامەزراوەیەکی حكومی، تاوه‌كو هه‌لی كاری زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه بڕه‌خسێت كه هیچ داهات و مووچه‌یان نییه.
كاروان ستوونی روونیکردەوە، "له‌پێناو رێكخستنی گه‌شته‌كانی عومره و كارئاسانی بۆیان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرە، چه‌ندین رێنوێنیی ده‌ركردووه."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ستوونی ئەوەی خستەڕوو، "تاوه‌كو ئێستا 183 كۆمپانیا له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌دا كردووه و ده‌توانن به‌بێ كێشه كار بكه‌ن."
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا له هاونیشتمانییان دەکات، ئه‌وانه‌ی خوازیارن گه‌شتی عومره بکه‌ن، ته‌نیا له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه گه‌شته‌كانیان بكه‌ن.
کاروان ستوونی گوتیشی، "ئەمە کۆمەڵەی یەکەمی ناوی کۆمپانیاکانە و کۆمپانیای دیکەیش بڵاودەکەینەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ