وەزارەتی شەهیدان: 45%ی کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی کارتی نیشتمانییان نییە

19-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیکراوانی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان دەڵێت، دەبێت هەموو کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی مینحەی مانگی ئەیلوول، کارتی نیشتمانییان هەبێت، "ئەگەرنا مینحەکەیان دەبڕدرێت."
 
رۆژی سێشەممە 19-08-2025 ئەحمەد مام رەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیکراوانی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سیستمی پەیرۆڵ پێویستی بە کارتی نیشتمانییە و چەند جارێک هەموو کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و زیندانییانی سیاسی کە مینحە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان وەردەگرن، ئاگادارکراونەتەوە کارتی نیشتمانی دەربکەن بۆئەوەی مینحەکەیان بەردەوام بێت."
 
91 هەزار کەس لە کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و زیندانییانی سیاسی مینحە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان وەردەگرن. ئەحمەد مام رەسووڵ دەڵێت، "تاوەکو ئێستا 41 هەزار کەس، واتە 45.5%یان کارتی نیشتمانییان نییە. دوا کاتیش مانگی ئەیلوولە، بە پێچەوانەوە مینحەیان دەبڕدرێت."
 
ئەمڕۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "سەرجەم کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و زیندانییانی سیاسی کە مینحە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان وەردەگرن، بەتایبەتی ئەو وارسانەی کارتی نیشتمانییان نییە، پێویستە بە زووترین کات کارتی نیشتمانی دەربهێنن."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکان و ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی کە مینحەی لێوەردەگرن بکەن، بە مەبەستی تۆمارکردنیان لە سیستمی پەیرۆڵ، بۆئەوەی گرفت بۆ مینحەکەیان دروست نەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنداوێکی ئێران، وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ورمێ: بارانبارین زیاتر بووە، بەڵام کەمئاوی چارەسەر نەبووە

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ دەڵێ، لە سەرەتای پاییزەوە 33 ملیۆن مەتری سێجا ئاو رژاوەتە نێو بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە، بەڵام هێشتا نیگەرانییان لەبارەی کەمئاوی نەڕەویوەتەوە.