رووداو دیجیتاڵ
39 کۆچبەری کورد لە یۆنانەوە دیپۆرتی تورکیا کرانەوە، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.
رەنج پشدەری، چالاکڤانی کۆچبەران لە یۆنان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "22 کۆچبەریان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و 17 یان خەڵکی باشووری کوردستانن".
کۆچبەرەکان لە تورکیاوە بۆ ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوون، دوێنێ 18ـی ئاب لە یۆنان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراون.
رەنج پشدەری کە لەگەڵ کۆچبەرەکاندا قسەی کردوووە دەڵێت: "یۆنان رەوانەی تورکیای کردنەوە و کۆچبەرەکان خۆیان پەیوەندییان بە پۆلیسی تورکیاوە کرد و دوای چوار کاژێر پۆلیس چوو بە هانایانەوە و بردنییەوە تورکیا".
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی کۆچبەران تۆماریان کردووە، لەنێو بەلەمەکەدا ژمارەیەک ژن و منداڵ هەن.
هەر ئەمڕۆ هەواڵی دیارنەمانی دوو بەلەمی کۆچبەران کە لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون بڵاوبووەتەوە و دەگوترێت زۆرینەیان کردن.
رەنج پشدەری دەڵێت: "ئەو دوو بەلەمەی لە لیبیاوە بەڕێکەوتوون یەکی 60 کۆچبەریان تێدایە و زۆرینەیان کوردن، کەسوکاریان قسەیان لەگەڵ ئێمە کردووە کە دەنگی کۆچبەرەکان نەماوە، بەڵام تەنیا نیگەرانییە چونکە ئەوان دوێنێ بەڕێکەوتوون و هێشتا لانیکەم دوو رۆژ کات ماوە بگەنە جێگەی مەبەست".
بە گوێرەی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ، ئەم ساڵ تاوەکو 12ـی ئاب، 85 هەزار و 747 کۆچبەر چوونەتە ئەورووپا کە 80 هەزار و 708یان بە دەریادا بوون. لە هەمان ماوەدا هەزار و 212 کەس لەو رێگەیە بێسەروشوێن بوون یان مردن لەکاتێکدا پار سێ هەزار و 812 کەس بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ