دیوانی دادی کارگێڕیی ئێران داواکاریی مامۆستایانی سزادراوی سنە رەتدەکاتەوە

19-09-2025
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دیوانی دادی کارگێڕیی ئێران داواکاریی مامۆستایانی سزادراوی پارێزگای سنە بۆ راگرتنی کاتیی سزاکەیان رەتدەکاتەوە.
 
ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە رۆژی هەینی 19-09-2025 رایگەیاند، دیوانی دادی کارگێڕیی ئێران داواکاریی مامۆستایانی سزادراوی ئەو پارێزگای رەتکردووەتەوە کە داوایانکردووە ئەو دیوانە تاوەکو یەکلاییبوونەوەی دۆسیەکەیان، سزاکەیان بەشێوەی کاتی رابگیرێت.
 
ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێ، رەتکردنەوەی داواکاریی ئەو مامۆستایانە پێچەوانەی رێوشوێنە کارگێڕییەکانی ئەو وڵاتەیە کە بەپێی ئەو رێوشوێنانە، هەر فەرمانبەرێکی حکومەت مافی ئەوەی هەیە دوای سزادانی لە لیژنەی سەرپێچییە کارگێڕییەکانی وەزارەتێک، داوای پێداچوونەوە بە سزاکەی بکات لە دیوانی دادیی ئێران و ئەو دیوانە تاوەکو ئەو کاتەی بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکە دەدات، سزاکە دەوەستێنێت.
 
ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە دەڵێ، سزادانی مامۆستایانی ئەو پارێزگایە ناڕەزایی زۆری لێکەوتووەتەوە و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی بەڵێنیان پێیان دابوو، کێشەکەیان چارەسەر بکرێ و سزاکەیان هەڵبوەشێندرێتەوە، بەڵام بڕیارەکەی دیوانی دادی ئێران پێچەوانەی ئەو بەڵێنانە بووە.
 
لیژنەی سەرپێچییە کارگێڕییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای سنە ساڵی رابردوو 14 مامۆستای قوتابخانەکانی ئەو پارێزگایەی بەهۆی چالاکی پیشەییان بە دەرکردن، دوورخستنەوە و خانەنشینی ناچاری سزا دا و دەستەی پێداچوونەوە بە سکاڵاکان لە وەزارەتی پەروەردەی ئێران لە مانگی ئابی ئەم ساڵ سزادانی ئەو مامۆستایانەی پەسندکرد.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی سەرۆک بارزانی، ئۆجەلان و ئەردۆغان

سەرۆک بارزانی: دەستخۆشی لە بەڕێزان ئەردۆغان و ئۆجەلان دەکەم و بۆ ئاشتیی پشتیوانیانم

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی تایبەتدا کە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی لە ئیستەنبووڵ خوێندراویەوە رایگەیاند، "هەموو پشتیوانییەکی پڕۆسەی ئاشتی دەکەم."