شاندێکى دەزگاى شەهیدانى عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات

19-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاندێکى دەزگاى شەهیدانى عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات بەمەبەستى وەرگرتنى زانیاری و داتاى تایبەت بە شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان.

عەبدولئیلاهـ نائیلی، سەرۆکى دەزگاى شەهیدانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بە مەبەستی هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان شاندێکى دەستەکەیان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
سەرۆکى دەزگاى شەهیدانى عێراق گوتى: "لە هەمواری یەکەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدانى ژمارە 23 ساڵی 2024، شەهیدانی پێشمەرگە چەند ماف و ئیمتیازاتێکى مەعنەوى دەیانگرێتەوە. کاتێک پشتگیرییەک لەو بارەیەوە دەدرێتە دامەزراوەی شەهیدان، پێویستە پشت بە بەڵگەنامەکانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ببەستێت. چەندین کۆبوونەوە لە بەغدا کراون و بە ویستى خوا سەردانی دیکەمان دەبێت بۆ هەرێمى کوردستان بۆ خزمەتکردنی ئەو خێزانانەى شەهیدان، کە لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان تۆمارکراون کە لە دەرەوەی هەرێمى کوردستان نیشتەجێن و ماف و ئیمتیازاتەکان دەیانگرێتەوە".
 
بە گوێرەى هەموارى یەکەمى یاسای دامەزراوەى شەهیدانى عێراق کە لە ساڵى 2024 پەرلەمانى عێراق پەسندی کرد، شەهیدانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کە لە دەرەوەى سنوورى هەرێمى کوردستان شەهیدبوون ماف و ئیمتیازاتى دەستەى شەهیدان دەیانگرێتەوە کە سەرەکیترینیان دابینکردنى مووچەیەکى خانەنشینییە کە هاوتاى مووچەى ئەو کارمەندانە بێت کە لە ئەرکى فەرمى بەردەوامن و بۆ ماوەى 25 ساڵیش دەتوانێت زیاتر لە مووچەیەک وەربگرێت.
 
عەبدولئیلاهـ نائیلی رایگەیاند، ژمارەی شەهیدان لە دامەزراوەکەیاندا بەسەر چین و توێژەکاندا دابەش بوون ژمارەى شەهیدانی تاوانەکانی بەعس نزیکەی 57 هەزار شەهیدن، شەهیدانى حەشدی شەعبی زیاتر لە 10 هەزارن و زیاتر لە 50 هەزار شەهیدى دیکەش سەر بە دەزگا ئەمنییە جیاوازەکانن و 160 هەزار شەهیدى هاووڵاتیش لەو دامەزراوەیە تۆمارکراون.
 
لەبارەى گۆڕە بە کۆمەڵەکان سەرۆکى دەزگاى شەهیدانى عێراق گوتى: "زیاتر لە 250 گۆڕمان هەیە، زیاتر لە 220یان هەڵدراونەتەوە و، ژمارەیەکی کەم ماوە کە هەڵنەدراونەتەوە بەهۆی توانای لۆجستیی تیمی گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە."
 
سەبارەت بە هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئەنفالکراوانی کوردستان، عەبدولئیلاهـ نائیلی گوتی: "هاوئاهەنگی هەیە لە نێوان دامەزراوەی شەهیدان و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە بابەتی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و رادەستکردنی روفات و پرسی دادپزیشکى و پشکنینى DNA."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی گەنجە بێسەروشوێنبووەکە

تورکیا گەنجێکی کورد رادەستی گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە عەفرین دەکاتەوە

هاونیشتمانییەک دەڵێت، برازایەکی دوای ئەوەی ویستوویەتی بچێتە ئەورووپا و لە تورکیا دەستگیرکراوە، رادەستی گرووپێکی چەکدار کراوەتەوە لە عەفرین و چارەنووسی نادیارە. بەرپرسی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێت: "هەر ئەمڕۆ بەدواداچوونی بۆ دەکەین".