دیندار زێباری: 1830 کەس لە کۆنسوڵخانە و رێکخراوە بیانییەکان چاودێریی هەڵبژاردنی کوردستان دەکەن

19-10-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند تەواوی رێوشوێنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئاستێکی بەرزەوە چاودێری دەکرێن و پرۆسەکە بە هەنگاوێکی گرنگ سەیر دەکرێت بۆ سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
 
ئەمڕۆ شەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2024، د. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە راگەیێندراوێکیدا سەبارەت بە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەنی نێودەوڵەتی و ناوخۆییەوە، رایگەیاند "لە ئاستێکی باڵای ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی چاودێری پرۆسەکە دەکرێت، کە بریتییە لە هەزار و 830 کەس لە 16 کونسوڵخانە و 15 رێکخراوی بیانی."
 
دیندار زێباری دەڵێ هەروەها "109 میدیاکار لە 22 دەزگای میدیایی جیهانی، 53 لایەنی سیاسی، 98 رێکخراوی ناوخۆ و 43 هەزار و 139 بریکار و چاودێری تایبەت بە لایەنە سیاسییەكان، 9 هەزار و 610 چاودێری ناوخۆیی پشتپێبەستراو، چاودێریی پرۆسەکە دەكەن."
 
هەر بە گوتەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، 48 دەزگای راگەیاندنی ناوخۆش بەشداری لە رووماڵکردنی پرۆسەکە دەکەن. 
 
دیندار زێباری دەشڵێت، "تەواوی رێوشوێنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئاستێکی بەرزەوە چاودێری دەکرێن و پرۆسەکە بە هەنگاوێکی گرنگ سەیر دەکرێت بۆ سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان."
 
سبەی (یەکشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024) کاژێر 07:00ـی بەیانی؛ دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان. وێنە: AFP

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: 839 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین و هاوکارییان دەکەین

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، لە رێگەی لیژنەوە پێشوازی لەو هاونیشتمانیانە دەکەن دەگەڕێنەوە عەفرین و تاوەکو ئەمڕۆ 4,100 کەس گەڕاونەتەوە. دەشڵێت، بەشێک لە عەرەبی هاوردە ماڵی کوردان چۆڵ ناکەن.