رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کورستان پێشبینی دەکات، سبەی لە بەشێکی هەرێمی کوردستان نمەباران ببارێ. کەشناسێک دەڵێت، پێشبینی دەکرێ نمەبارانەکە سەنتەری هەولێر و دهۆک بگرێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "ئاسمان نیمچە هەور دەبێ. تۆزێکی کەم دروست دەبێ و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بۆ سبەی پێشبینی دەکات: "لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور، باکوورى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژئاوای هەرێمی کوردستان هەورى تەواو بێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمەباران لە درەنگى شەودا".
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نمەبارانەکە سنووری بادینان دەگرێتەوە تاوەکو نێو شاری دهۆک؛ هەروەها لە پارێزگای هەولێریش نمەباران دەبارێ و نێوشاریش دەگرێتەوە".
سەبارەت بە پارێزگاکانی دیکە، شاڵاو هیدایەت گوتی: "ئەگەری نمەباران بۆ شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە زۆر لاوازە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و لە ئیدارەی راپەڕینیش نمەباران دەبارێ".
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما نزیکەی چوار پلەی سیلیزی دادەبەزێ و بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ