رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا رێگەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی دەکرێتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رێگەکە نزیکەی 30 کیلۆمەترە، هەموو کارەکانی تەواو کراوە و دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییان."
پڕۆژەکە رێگەیەکی سەرەکیی نێوان هەولێر و سلێمانییە. هاوکات بەهۆی بەنداوی گۆمەسپانەوە بۆ هاتووچۆی گەشتیارانیش بەکاردەهێندرێت.
ئەو دووسایدە بە دەوری بەنداوی گۆمەسپاندا دروستکراوە، پار لە 15ـی مانگی 10دا بەردی بناخەی دانرابوو.
پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپەوە بە بودجەی زیاتر لە 210 ملیار دینار جێبەجێکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ