لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بانە - سەقز 5 کەس گیانیان لەدەستدا

19-10-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بانە - سەقز لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان 5 کەس گیانیان لەدەستدا.
 
رووداوەکە شەوی رابردوو لە رێگەی بانە - سەقز و لە نزیک گوندی قوری چای روویداوە.
 
بابەک هودائی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای سنە رایگەیاند، رووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیجۆ 405 و بارهەڵگرێکدا بووە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای سنە، بەهۆی سەختیی پێکدادانەکە سێ هاونیشتمانی دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە برینداری گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی بانە، بەڵام دواتر بەهۆی سەختیی برینەکانیان گیانیان لەدەستداوە.
 
هۆکاری رووداوەکە هیشتا دیار نییە، بەڵام پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگاکە لەبارەی هۆکارەکەی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
 
لە 30-09-2025، کیومەرس حەبیبی، جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی دادپزیشکی، لە شەش مانگی رابردوودا 199 کەس لە پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 
بەپێی ئاماری دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025 لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە