د. گۆڤەند شێروانی: تاوەکو ئێستا عێراق پارەی تەواوی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە

19-10-2025
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
 د. گۆڤەند شێروانی میوانی (رۆژی هیوا جەمال) بوو
د. گۆڤەند شێروانی میوانی (رۆژی هیوا جەمال) بوو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

د. گۆڤەند شێروانی، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق لە بازنەی هەولێر رایگەیاند، بەرنامەی سەرەکیی خۆی و حزبەکەی لە بەغدا بریتییە لە "پاراستنی پێگە و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان" و داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و یاساییەکانی، بەتایبەتی لە دۆسیەکانی بودجە، نەوت و گازدا. 
 
د. گۆڤەند شێروانی کە پسپۆڕی بواری نەوت و وزەیە، گوتی، "ئەگەر دەربچم، کاری جیدی دەکەم بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گاز". باسی لەوەش کرد، "عێراق پێویستی بە یاسایەکی بەهێزی بودجە هەیە". 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 19-10-2025، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ( رۆژی هیوا جەمال)، د. گۆڤەند شێروانی ئاماژەی بەوە کرد، کار لەسەر دەرچوواندنی یاسایەکی دادپەروەرانەی نەوت و گاز دەکات، چونکە بە گوتەی ئەو، ئەم یاسایە نەک هەر بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو عێراق گرنگە، رێگری لە گەندەڵی دەکات و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا رێکدەخاتەوە.
 
سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی، شێروانی روونیکردەوە، بەپێی دەستوور و بە رەچاوکردنی زیانەکانی رژێمی بەعس، دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر بێت لە 12.6%، بەڵام ئەوەی ئێستا بە کردەیی دەگاتە هەولێر کەمترە لە 8%. 
 
د. گۆڤەند شێروانی ئاماژەی بەوە دا، "پشکی هەرێمی کوردستان دەبوو ساڵانە 16 تریلیۆن دینار بێت، بەڵام ئەوەی بە مووچەشەوە پلانی بۆ دانراوە بیگاتە هەولێر، ناگاتە 11 تریلیۆن دینار، ئەمەش نادادپەروەرییەکی گەورەیە و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانمانە."
 
بەربژێرەکەی پارتی رەخنەی لە حکومەتی ئێستای عێراق گرت و ئاماژەی بەوەدا "هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت" کە حکومەتی لەسەر پێکهاتبوو، خەریکە هەڵدەوەشێتەوە و متمانە لەنێوان لایەنەکاندا نەماوە، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەبووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە