کەشوهەوای رۆژانی سەرژمێری چۆن دەبێت؟

19-11-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سبەی کە یەکەم رۆژی سەرژمێریی گشتییە، بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی نمەباران لە چەند ناوچەیەک دەکات.
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2024) بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بۆ سبەی (چوارشەممە) بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت؛ لە هەندێ ناوچە نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لەکاتی جیاجیادا لە هەندێ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان."
 
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت "سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەگەری نمەباران هەیە، لە سلێمانی و دەوروبەریشی پێشبینی دەکرێت باران تاڕادەیەک بە چڕی ببارێت و هەورە برووسکەشی لەگەڵدا بێت."
 
محەممەد کەمال پێشبینی دەکات بۆ رۆژی پێنجشەممە، لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و کەشوهەوا ئاسایی بێت.
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم شێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى
دهۆک: 24 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 23 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زەویی جووتیارانی کورد لە سنووری مادەی 140

هادی عامری بڕیارێکی لە بارەی زەویی جووتیارانی کورد لە خورماتوو دەرکرد

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بەڕێوەبەرایەتیەکانى لە کەرکووک و دیالەو سەلاحەدین ئاگادار دەکاتەوە کە گرێبەستى کشتوکاڵى بۆ ئەو زەوییانە نوێ نەکەنەوە، کە یاسای گەڕانەوەى موڵک و ماڵ دەیانگرێتەوە، سەرۆکى لیژنەى مادەى 140یش بە نووسراوێک ئەو وەزارەتە ئاگادار دەکاتەوە کە خورماتوو دەکەوێتە سنوورى مادەى 140 و زەوییەکانى بە بڕیارى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیی شۆڕش بەناو کراون.