سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆبوونەوە: 'نابێت مافەکانی گەلی کورد پێشێل بکرێن'

19-11-2025
رێبەر حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە کۆبوونەوە. بارەگای بارزانی دەڵێت،  سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا، "پێویستە پرسی کورد بە شێوازێکی دیموکراسییانە و ئاشتییانە لە چوارچێوەی سووریای تازەدا چارەسەر ببێت و هەڵەکانی رابردوو چارەسەر ببن و دووبارە نەبنەوە".
 
کۆبوونەوەکە لە شاری دهۆک ئەنجامدرا. بارەگای بارزانی دەڵێت، محەمەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنەکەسە و عوسمان بایدەمیر سیاسەتڤانی باکووری کوردستان و چەند کەسایەتی و بەرپرسی دیکەی رۆژئاوا بەشداری کۆبوونەوەکە بوون. 
 
بارەگای بارزانی دەڵێت، سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، "خۆشحاڵی"ـی خۆی دەربڕی کە هەردوو لایەن بەیەکەوە بەشدارن لە کۆڕبەندی مێپس 2025 لە شاری دهۆک و هەردوولا "سوپاسی رۆڵی سەرۆک بارزانییان کرد لە بەرگری لە دۆزی رەوای گەلی کوردستان."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەسەر بارودۆخی سووریا و ناوچەکە و سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە "پێویستە پرسی کورد بە شێوازێکی دیموکراسییانە و ئاشتییانە لە چوارچێوەی سووریای تازەدا چارەسەر ببێت و هەڵەکانی رابردوو چارەسەر ببن و دووبارە نەبنەوە".
 
 لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بارزانی جەختی لە "پشوودرێژی، تەبایی و  یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کورد کردەوە" و ئاماژەی بەوەدا، "نابێت مافەکانی گەلی کورد پێشێل بکرێن."
 
مەزڵووم عەبدی "سوپاس"ـی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بانگهێشتکردنی بۆ کۆڕبەندی مێپس 2025. 
 
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات باسی لە رۆڵی سەرۆک بارزانی کرد "لە بەرامبەر هەوڵەکانی لەپێناو  نزیکبوونەوە و بەدیهێنانی یەکڕیزی لەنێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان" و "پاڵپشتییەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا دەرگایان کراوەبوو بۆ حەواندنەوەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و پاڵپشتیەکانی هەرێمی کوردستانی لە تێکشکاندنی تیرۆر بەرز نرخاند."
 
مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش و پشتیوانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.
 
دەقی راگەیێندراوەکە:
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات
 
ڕۆژی چوارشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد .
 
له کۆبوونەوەکەدا کە محەمەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنەکەسە و عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کوردی باکور و چەند کەسایەتی و بەرپرسی تری ڕۆژئاوا  بەشداربوون، سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە هەردوو لایەن بەیەکەوە بەشدارن لە کۆڕبەندی مێپس 2025 لە شاری دهۆک و هەردوولا سوپاسی رۆڵی سەرۆک بارزانیان کرد لە بەرگری لە دۆزی رەوای گەلی کوردستان، دواتر بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەسەر بارودۆخی سوریا و ناوچەکە،سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە پرسی کورد بە شێوازێکی دیموکراسیانە و ئاشتیانە لە چوارچێوەی سوریای تازەدا چارەسەر ببێت و هەڵەکانی رابردوو چارەسەر ببن و دووبارە نەبنەوە،سەرۆک بارزانی جەختی لە پشوودرێژی و تەبایی و  یەکریزی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کورد کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە نابێت مافەکانی گەلی کورد پێشێل بکرێت. 
 
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بانگهێشتنامەکەی بۆ کۆڕبەندی مێپس 2025، باسی لە ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە بەرامبەر هەوڵەکانی لەپێناو  نزیکبوونەوە و بەدیهێنانی یەکڕیزی لەنێوان لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و هەروەها پاڵپشتیەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەرگایان کراوەبوو بۆ حەواندنەوەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، هەروەها پاڵپشتیەکانی هەرێمی کوردستانی لە تێکشکاندنی تیرۆر بەرز نرخاند.
 
 مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش و پشتیوانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە