رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ، "دانوستاندن لەگەڵ لایەنێک کە بڕوای بە سرووشتی دوو لایەنەبوونی دانوستاندن نییە، لۆژیکی نییە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2025، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "لەم کاتەدا هیچ پرۆسەیەکی دانوستاندن لەنێوان ئێران و ئەمریکادا نییە".
ئیسماعیل بەقایی گوتی: "هەروەک چەندین جار وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە سەر کردووەتەوە، دانوستاندن لەگەڵ لایەنێک کە بڕوای بە سرووشتی دوو لایەنەبوونی دانوستاندن نییە، لۆژیکی نییە".
بەقایی گوتیشی: "لایەنی بەرامبەر شانازی بە هەڵەی خۆی و دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر ئێران و کوشتنی منداڵانی ئێران دەکات و بە روونی هەوڵی سەپاندنی داواکارییەکانی خۆی دەدات، بەبێ هیچ پاساوێکی لۆژیکی".
رۆژی سێشەممە، 18-11-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، لەگەڵ ئێران دانوستاندن دەکەن و پڕۆسەیەکیان دەست پێکردووە و ئەگەر بگەنە رێککەوتن "زۆر باش دەبێ".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ