رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، بارینی باران لەو پارێزگایە بەراورد بە پار بە رێژەی 73% کەمی کردووە.
رەحیم سدیقی، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی پارێزگای سنە رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانەی لە رۆژی شەممەوە لە پارێزگاکە دەستیپێکرد و تاوەکو کۆتایی رۆژی دووشەممە بەردەوام بوو، کۆتایی پێهاتووە و لە ئێستاوە تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو کەشوهەوای پارێزگاکە سەقامگیر دەبێت و هیچ بارانێک نابارێت.
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی سنە، لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەی گەرما لەسەر ئاستی پارێزگاکە لەنێوان دوو تاوەکو چوار پلەی سیلیزی دادەبەزێت و هەوا ساردتر دەبێت.
رەحیم سدیقی گوتی، لە چەند رۆژی رابردوودا لەسەر ئاستی پارێزگای سنە زیاترین باران لە شاری مەریوان بووە و لەو سنوورەدا زیاتر لە 64 ملیمەتر باران باریوە.
بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی سنە دەشڵێ، لە سەوڵاوا 46.6 ملیمەتر، لە بانە 40.5 ملیمەتر، لە سەقز 35.9 ملیمەتر، کامێران 23.5، سنە 4.6 ملیمەتر، بیجار 2.6 ملیمەتر و دێگولان 2.6 ملیمەتر باران باریوە.
بە گوتەی رەحیم سدیقی، باراینی باران لەو پارێزگایە بەراورد بە پار بە رێژەی 73% و بەراورد بە درێژماوە بە رێژەی 69.3% کەمی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ